سێ سه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌ستانا دژی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی كورد له سوریا وه‌ستانه‌وه
پوتن و ئەردۆغان و روحانی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكانی روسیا و توركیا و ئێران جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی و پاراستنی سه‌روه‌ریی خاكی سوریا كرده‌وه و دژی هه‌ر هه‌وڵێكیش وه‌ستانه‌وه كه بۆ ئۆتۆنۆمی و رایگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ له سوریا ده‌درێت.
هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌یان له‌رێگه‌ی ڤیدیۆوه سازكرد و دواتر له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا كرده‌وه.
سێ سه‌رۆكه‌كه‌ی روسیا و توركیا و ئێران وڵات داوای هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوانیان كرد بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی گفتوگۆی ئه‌ستانا.
پوتن و ئه‌ردۆغان و روحانی سه‌پاندنی واقعی نوێیان به‌سه‌ر خاكی سوریا به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ره‌تكرده‌وه و دژایه‌تیی خۆیان بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ش راگه‌یاند كه باس له راگه‌یاندنی ئۆتۆنۆمی و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ له سوریا ده‌كه‌ن.
سیانه‌كه‌ی ئه‌ستانا رایانگه‌یاندووه كه به توندی روبه‌ڕوی پلانی جیاخوازی و لاوازكردنی سه‌روه‌ریی خیاكی سوریا ده‌بنه‌وه و هاوكات ئیدانه‌ی دانپێدانانه‌كانی ئه‌مریكایان كرد به سه‌روه‌ریی به‌رزاییه‌كانی جۆلان له سوریا وه‌ك خاكی ئیسرائیل و رایانگه‌یاند كه ئه‌و دانپێدانانه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی دراوسێ.
PM:06:15:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت