به‌وێنه‌..چه‌كداره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی حزبوڵای عیراق ئازاد كران

‌چەکدارە ئازادکراوەکانی حزبوڵا

وێستگه‌ نیوزـ

به‌هۆی ساغ نه‌بونه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ریان، دادگای عیراق چه‌كداره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی حزبوڵای عیراقی ئازاد كرد. 

شه‌وی هه‌ینیی رابردوو، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراق له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ی شاری به‌غدا هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منییان ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی لیوای 45ی سه‌ربه‌ به‌رگریی میللیان ده‌ستگیركرد كه‌ چه‌كداری گروپی حزبوڵای عیراقن.

چەكدارەكان تۆمەتباربوون بەوەی پلانیان بۆ هێرشەكردنە سەر نوێنەرایەتیی وڵاتانی بیان له‌ به‌غدا داڕشتووه‌، بە تایبەتی باڵیۆزخانەی ئەمریكا له‌ به‌غدا.

دوای ده‌ستگیركردنیان ئه‌مڕۆ دادگای عیراق چه‌كداره‌كانی ئازاد كرد و رایگه‌یاند كه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ ئه‌و چه‌كداران به‌نیازی هێرش و په‌لامارێكی له‌وجۆره‌ بن.

هه‌ر به‌هۆی ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌وه‌، سه‌دان چه‌كداری حزبوڵای عیراق به‌ چه‌كی شوك و مامناوه‌نده‌وه‌ به‌ شه‌قامه‌كانی به‌غدا و گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك له‌ ناوچه‌ی سه‌وزر بڵاوبوونه‌وه‌.

حزبوڵای عیراق هەڕەشەی دادگایی كردنی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانشیی كرد و تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی بە فەرمانی راستەوخۆی كازمی ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی چەكدارەكان ئەنجامدراوە.


PM:11:19:29/06/2020








ئه‌م بابه‌ته 1140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت