ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی گۆڕان و پارتی: پشتیوانی له حكومه‌ت و چاكسازی ده‌كه‌ین
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند" پشتیوانی حکومەت دەکەن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتییەوە پڕۆسەکە بە خاوخلیچکی بەرێوەدەچێت"، وتەبێژی پارتیش رایگەیاند: "خه‌ڵكانێك هه‌ن هاوڕا نین له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و دژی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بوون، به‌ڵام جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بووه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن."
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی حوزه‌یرانی 2020، بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەرباز محەمەد، ئەندامی وه‌فدی گۆڕان وتی، "وەکو گۆڕان پشتیوانی حکومەت دەکەن بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی، بەڵام ئێستا پڕۆسەکە بە خاوخلیچکی بەرێوەدەچێت، ئەوەش بەهۆی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتییەوە".
وتیشی، "دەستپێشخەری ئێمە ئەوەیە ئەو دابڕانەی لەنێوان پارتی و یەکێتدا هەیە نەمێنێت، هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی هەردوولا کۆبنەوە، دواتریش کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بکرێت، بەڵام تا ئێستا ئەوە هەر هەوڵە".
هاوكات مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ ئەوەی یەکڕیزی بهێننە دی، لەرێگەی رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانەوە، جەختیشیکردەوە، "یاسای چاکسازی دەبێت لەوادەی خۆیدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای جێبەجێکردنی دەردەکەوێت کێ دژێتی و کێ لەگەڵیدایە، گۆڕان پێی ڕاگەیاندین کە پشتیوانی یاساکەن".
وته‌بێژی پارتی راشیگه‌یاند: "بێگومان خه‌ڵكانێك هه‌ن هاوڕا نین له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و دژی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بوون، به‌ڵام جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بووه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن."
PM:06:44:29/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت