ئینته‌رپول داواكارییه‌كه‌ی ئێران بۆ ده‌ستگیركردنی تره‌مپ ره‌تكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تیی ناسراو به ئینته‌رپول، داواكارییه‌كه‌ی ئێران بۆ ده‌ستگیركردنی دۆناڵد تره‌مپ ره‌تكرده‌وه و ئه‌مریكاش ده‌ڵێت داواكارییه‌كه‌ی تاران ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه.
پۆلیسی ئینته‌رپول رایگه‌یاند كه داواكارییه‌كه‌ی ئێران بۆ ده‌ستگیركردنی دۆناڵد تره‌مپ، جێبه‌جێ ناكات و جه‌ختیكرده‌وه كه به‌پێی په‌یماننامه‌ی دامه‌زراوه‌كه، هیچ هه‌نگاوێك به‌رامبه‌ر هیچ كه‌سێك ناگرێته‌به‌ر كه بچێته چوارچێوه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و تایه‌فی و ره‌گه‌زییه‌وه.
هاوكات برایان هۆك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عادل جوبێر، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعودیه بۆ كاروباری ده‌ره‌وه له ریازی پایته‌خت راگه‌یاند كه داواكارییه‌كه‌ی ئێران سیاسییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی و ناسه‌قامگیرییه‌وه نییه.
برایان هۆك راشیگه‌یاند كه داواكارییه‌كه‌ی ئێران ته‌نها بۆ رێكلام و پڕوپاگه‌نده‌یه و هیچ جدییه‌تێكی پێوه دیار نییه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی حوزه‌یرانی 2020، عەلی ئەلقاسی میهر، دادوەری تاران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەرپرسانی دەزگای داد، ڕایگەیاندبوو، 36 کەس کە دەستیان هه‌بووه لە كوشتن و هاوکاری و فه‌رمان ده‌ركردن بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه.
عەلی ئەلقاسی میهر، دادوەری تاران ڕایگەیاند کە له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە ناسراونەتەوە له سه‌روو هه‌موشیانه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، وتیشی کە فەرمانی دەستگیرکردنه‌كه‌یان بۆ پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینترپۆل) ناردوه.
PM:06:20:29/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت