هه‌په‌گه: شه‌ش سه‌ربازی توركیا كوژران و ئۆتۆمبیلێكیش تێكشكێندرا
وێنە..میدیاکانی نزیک لە پەکەکە
وێستگه نیوزـ
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) كه باڵی سه‌ربازیی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)یه، رایگه‌یاند: لە چالاکیی گەریلاکانی هەپەگەدا له ناوچه‌كانی گەڤەڕ و خواکورک، شه‌ش سەربازی سوپای توركیا كوژران و ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازیی ئه‌و سوپایه‌ش تێکشکێنرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە له رۆژی 25ی حوزه‌یرانی 2020دا له ڕێگای دەڤەری دۆڵی حەیدەرانی ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ، ئۆتۆمبێلی سەربازیی توركیا كراوه‌ته ئامانجی هێزەکانی هه‌په‌گه و تێکشکێنراوه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه چوار سەربازی توركیا لە ناو ئۆتۆمبێلەکە كوژراون و سوپای توركیاش کوژراو و برینداره‌كانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە ناوچه‌كه دوورخسوتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه دواتر سوپای توركیا بە پشتیوانیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ده‌ستی به ئۆپراسیۆنێك كردوه، له 26ی حوزەیرانیش سوپای توركیا لە ناوچه‌ی بۆغازی چەتا سەربازیان بڵاوکردەوە و دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆنی فراوان و بۆردومان كرد و لە قۆناغی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا گه‌ریلایه‌ك بە ناوی بروسک بۆتان شەهید بووه و هه‌په‌گه ده‌ڵێت كه دواتر ناسنامەكه‌ی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌كه‌دا باس له چالاكییه‌كانی رۆژی 27ی حوزەیران كراوه كه هێزەکانیان سەربازانی تورکیایان كردوه‌ته ئامانج لەگردی شەهید سەفقانی دەڤەری ئەرمووشی سەربە ناوچه‌ی خواکورک و ده‌ڵێت "لەو چالاکییەدا گورزی گەورە لە سەرنگەری دوژمندرا و 2 سەرباز سزادران."
بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاشكرایكردوه كه لە گردی لێلیکانی وابەستەی خواکورک لە سەنگەر و پەناگاکانی سوپای توركیا دراوه و ژمارەیەک سەرباز کوژران و برینداربوون و بەڵام ژمارەیان نەزانراوه.
PM:05:42:29/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت