پێشبینی ده‌كرێت لێشاوێكی زۆری په‌نابه‌ران بۆ كاڵاسی فه‌ره‌نسا ده‌ستپێبكات
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران رایگه‌یاند كه ئێستادا زیاتر لە هەزار و 200 کۆچبەر لەسەر شەقامەکانی شاری کالاس له فه‌ره‌نسا دەمێننەوەو پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌مساڵ لێشاوێكی زۆری په‌نابه‌ران روو له‌و شاره بكات.
ئاری جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران رایگه‌یاند: سەرباری توندرەوی و بەدڕەفتاری و چەوساندنەوەی کۆچبەران، لەلایەن پۆلیسی فەڕەنسا و کەمی ئاو نەبونی خاوێنکەرەوە و نەبونی جێگەی خەوتن و و ژیانی گونجاو بۆ کۆچبەرانی شاری کالاس، ومەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شارە، کەدەکەوێتە باکوری فەڕەنسا، ژمارەی کۆچبەران روو لە زیادبوونەو پێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ لێشاوێکی زۆری کۆچبەران روو لەو شارە بکات.
وتیشی لەگەڵ کەمبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کرانەوەی سنورەکانی ئەوروپا، جارێکی دیکە و بە هەڵمەتێکی توند تر لێشاوی کۆچبەران رووی لە ئەوروپا بە گشتی لە فەڕەنسا بەتایبەتی کردۆتەوە، پێشبینیش دەکرێت هاوینی ئەمساڵ لێشاوی کۆچبەران لە ساڵانی رابردوو زۆر زیاتر بێت.
سه‌رۆكی ده‌زگای ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانمان لە شاری کاڵاس بە هاوکاری نوێنەرانمان لە وڵاتی فەڕەنسا، بۆمان دەرکەوت لە ئێستادا زیاتر لە 1200 کۆچبەر لەسەر جادەکانی کالاس دەمێننەوەو، ئەم ژمارەیەش بەبەراورد بە ساڵی رابردوە دوو هێندەیە، كۆچبه‌ره‌كانیش بە هەمو شێوازێک لە بارودۆخێکی سەختدا ژیان دەگوزەرێنن و هیچ جێگایەکی گونجا و لەباریان بۆ ژیان نییە.
PM:05:03:29/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت