وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تری بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ینێ سێشه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی 2020، مووچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكراشیكردووه: هه‌ر سبه‌ینێ سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هێزی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن مووچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: رۆژی چوارشەممه 1ی ته‌مموزی 2020، بەهۆی رێكخستنی میزانیه‌ی نیوەی ساڵ لەلایەن بانكەكان مووچە خەرج دابه‌ش ناكرێت.
ئاشكراشیكرد: رۆژی پێنجشەممه 2ی ته‌مموزی 2020، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووی بۆ مانگی شوبات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت دابه‌ش ده‌كرێت.
PM:02:34:29/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 33976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت