ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ یەکشەممە، مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و رۆژی دووشەممەش مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی هەمان وەزارەت دابەشدەکرێت.


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: رۆژی یەکشەممە 28ی شوباتی 2020، مووچەی دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌‌تی پێشمەرگە و سبەینێ 29ی تەمموزی 2020، مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی هەمان وەزارەت دابەشدەکرێت و دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی دیکەش بەردەوام دەبێت.

دابەشکردنی مووچە لەکاتێکدایە، رۆژی 21ی ئەم مانگە، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان بە رێژەی 21٪ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم کەمکرایەوە.

نزیکەی 50 رۆژە مووچە دابەشنەکراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا لە مانگی رابردوودا بڕی 400 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد، دواتر حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک قەرزی لە کۆمپانیاکان کردووە و بڕێکی زۆری پارەکەی بەغدای بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە تەرخان کردووە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.


AM:08:40:28/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 11316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو