به‌وێنه..بۆیه‌كه‌مجار دوای كۆرۆنا به‌مجۆره مزگه‌وته‌كان له میسر كرانه‌وه
وێستگه نیوزـ
دوای زیاترله 3 مانگ له داخستنی مزگه‌وته‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه بۆیه‌كه‌مجار نوێژی به‌یانی له مزگه‌وته‌كانی میسر ئەنجامدرا
هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپرسانی میسر بڕیاریاندا په‌رستگا و مزگه‌وته‌كان بكه‌نه‌وه و رێگه‌یان دایه‌وه نوێژ و په‌رستن ده‌ستپێ بكاته‌وه، بڕیاره‌كه‌ی به‌رپرسانی میسر دوای ئه‌وه هات كه رێنماییەکان سوکتر کران و سه‌رجه‌م مزگه‌وت و كڵێسا و په‌رستگاكان ده‌رمانڕێژ كران و هیمای تایبه‌تیش بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی دانران.
میسر 62 هه‌زار و 755 توشبوی كۆرۆنای تێدا تۆمار كراوه و له‌و ژماره‌یه 16 هه‌زار و 737 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌و دوو هه‌زار و 620 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
AM:09:59:27/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت