شاگرده‌كه‌ی نارده سه‌ر ژنه‌كه‌ی تا لاقەی بكات
ئیمان عادل-کچە میسرییەکە
وێستگه نیوزـ
له تاوانێكی دیكه‌دا له میسر پیاوێك ویستی ژنی دووه‌م بهێنێته‌وه، ژنه‌كه‌ی ئێستاشی داوای جیابونه‌وه و وه‌رگرتنی مافه‌كانی خۆی لێ‌كرد، بۆ رزگاربوون له ماره‌یی و مافه‌كانی، پیاوه‌كه پلانێكی دان تا ژنه‌كه‌ی تاوانبار بكات.
ئیمان عادل، كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵی دانیشتووی گوندێك بووه له ناوچه‌ی ته‌لخا له شاری ده‌قهه‌لیه‌ی باكوری میسر، ناكۆكیی نێوان ئیمان و مێرده‌كه‌ی زۆر گرژ و توندتر بووه به‌تایبه‌ت كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م كچه زانیویه‌تی مێرده‌كه‌ی به‌نیازی ژنی دووه‌مه، هه‌ربۆیه داوای جیابونه‌وه كردووه و رازی بووه به‌وه‌ی ژیانی بۆ به‌خێوكرنی منداڵه‌كانی و ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی ته‌رخان بكات.
ماڵی باوكی كچه‌كه‌ش داوایان له كوڕه‌كه كردووه هه‌رچی زووه مامه‌ڵه‌ی جیابوونه‌وه بكات و مافه یاسایی و داراییه‌كان بدات به كچه‌كه‌یان، ئه‌م داواكارییهش بووه‌ته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه بكوژرێت به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا كوڕه‌كه به‌نیازی كوشتن نه‌بووه، به‌ڵكو به‌نیازی ئابڕووبردنی ژنه‌كه‌ی بووه.
بۆئه‌وه‌ی له پاره و ماره‌یی رزگاری بێت، كوڕه‌كه، كه خاوه‌نی دوكانێكی جلوبه‌رگ بووه، پیلانێكی داناوه و بڕێك پاره‌ی داوه به شاگرده‌كه‌ی تا شه‌وێك بچێته‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی و په‌لاماری بدات و لاقه‌ی بكات، كوڕه‌كه وای داناوه كه له‌وكاته‌دا خۆشی بچێته‌وه به‌سه‌ر دیمه‌نه‌كاندا و ئه‌وكاته‌ش تاوانی شه‌ره‌ف بخاته پاڵ ژنه‌كه‌ی و له‌و رێگه‌یه‌وه له ماره‌یی و پاره‌ی داواكراو رزگاری ببێت.
به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵێن "وادیاره بایه‌كه به‌وجۆره هه‌ڵی نه‌كرد كه كه‌شتییه‌كه‌ی دهیخوست"، شاگردی پیاوه‌كه ده‌مامكی كرد و به‌ره‌و كاره‌كه رۆیشت، چووه‌سه‌ر ژنه‌كه و كه‌وته په‌لاماردانی، به‌ڵام ئه‌و خۆی راده‌ست نه‌كرد و به‌ره‌نگاری بووه‌وه، شاگرده‌كه‌ش هه‌وڵی زۆری دا به‌ڵام كچه خۆی راده‌ست نه‌كرد، دواجار شاگرده‌كه ده‌ستی نایه بینی و خنكاندی.
پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كرد و هه‌موو راستییه‌كانی بۆ ده‌ركه‌وت و پیاوه‌كه‌ش له‌بری هێنانه‌وه‌ی ژنی دووه‌م و پێنه‌دانی ماره‌یی، ژنه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و خۆی و شاگرده‌كه‌شی خسته زیندانه‌وه.
PM:09:44:25/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 28872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت