دوایین راپرسی.. جۆ بایدن پێش تره‌مپ كه‌وتووه
جۆ بایدن و ترەمپ
وێستگە نیوز-
جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا له راپرسییه‌كانی تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی، له پێش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكاوه‌یه.
له نوێترین راپرسیدا كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز و كۆلێژی سیه‌نا ئه‌نجام دراون، جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، به 14 خاڵ له پێش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا و كاندیدی كۆماریهكانهوهیه بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته كه بڕیاره مانگی 11ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
له راپرسییه‌كه‌دا 50%ی به‌شداربووان پشتیوانیی خۆیان بۆ جۆبایدن دووپاتكردوه‌ته‌وه و 36%یش پێیان باشه تره‌مپ ببێته‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
ده‌نگده‌رانی ژن و ره‌شپێسته‌كان پشتیوانی له بایدن ده‌كه‌ن و پێیان وایه هه‌ڵوێسته‌كانی تره‌مپ به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا و خۆپیشاندانه‌كانی دژبە ره‌گه‌زپه‌رستی پشتگیریكردنی كه‌می كردووه.
AM:11:19:25/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت