چه‌ند دیمه‌نێكی پشتی كامیرای فیلمی 2017
دیمه‌نێك له‌كاركردنی تیمی فیلمی 1917
وێستگه نیوز-
فیلمی 1917 فیلمێكی ئه‌مه‌ریكی بڕیتانییه، له‌ده‌رهێنانی سام میندیز، كه تیایدا جۆرج ماكای پاڵه‌وانی سه‌ره‌كییه.
ئه‌م فیلمه كه له به‌رهه‌مه‌كانی ساڵی 2019 یه یه‌كێك بوو له‌و فیلمانه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری دروستكرد، ئه‌ویش به‌هۆكاری شێوازی وێنەگرتنە تایبەتەکەی کە تەواوی فیلمەکە Long Take 'و و دیمەنەکان هەمووی بەسەر یەکەوە وێنەگیراوە و هیچ کەتێکی تیا نەکراوە!
فیلمه‌كه بووە خاوەن خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی و سێ خه‌ڵاتی ئۆسكاری تر.
ئه‌م فیلمه باس له دوو سه‌ربازی بریتانی ده‌كات كه له شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مدا له‌سه‌ر سنوری فه‌ره‌نسا كارێكی قورسیان پێده‌سپێردرێت. ئه‌ویش گه‌یاندنی نامه‌یه‌كه بۆ هێزێكی زۆری بریتانیا كه ده‌یانه‌وێت هێرشێك ئه‌نجامبده‌ن.
نامه‌كه فه‌رمانێكی تیادایه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێرشه‌كه ئه‌نجام نه‌ده‌ن چونكه ته‌ڵه‌یه. كۆی فیلمه‌كه دیمه‌نه‌كانی له‌سه‌ر گه‌یاندنی ئه‌و نامه‌یه چونكه ڕێگاكه‌ی مه‌ترسیداره.
چه‌ند دیمه‌نێكی پشتی كامیرا ببینه.
PM:01:51:10/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4780
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت