بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان درێژدەکرێتەوە
وێستگەنیوز-
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تا کاتێکی نادیار درێژکردوەتەوە و بڕیارەکەش بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە لە بڵاوبونەوەی زیاتری کۆرۆنا.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمڕۆ شەممە ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا کاتێکی نایار درێژکردوەتەوە.
ئەوەش هاتوە، بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور، فڕۆکەی سەربازى و يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
ئەوەش خراوەتەڕو، هۆکاری سەرەکی ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی لەبەر مەترسی زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و رێکارێکە بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان لە بڵاوبونەوەی زیاتری کۆرۆنا.
PM:09:35:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت