وەزارەتی پەروەردە لەبارەی ناونانی خوێندنگەیەک رونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزیری پەروەردە بە تەلەفۆن لەبارەی ناونانی خوێندنگەیەک بەناوی "رەوەند جەبار فەرمان" ئاگادارکراوەتەوە و بەهۆکاری دۆخی کەرەنتینەش ئەو بابەتە دواخراوە، رونیشیدەکاتەوە بابەتێکی لەوشێوەیە لە دەسەڵاتی وەزیری پەروەردە بە تەنهادا نیە.

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە خێزانی خوالێخۆشبوو جەبار فەرمان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەڕێز وەزیری پەروەردەی رەزامەندی نەداوە قوتابخانەیەک بە ناوی خوالێخۆشبوو( رەوەند جەبار فەرمان )ەوە بکرێت، بۆ زانیاری هەموو لایەک تا ئەمرۆش هیچ نووسراوێکی فەرمی و نوسراوی نافەرمی و تەنانەت داواکارییەکی نووسراو لەوبارەیەوە نەگەیشتووە بە بەڕێز وەزیری پەروەردە و نە بەوەزارەتی پەروەردە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەنها بەتەلەفۆن لە دۆخی کەرەنتینە ئەم بابەتە بە وەزیری پەروەردە وتراوە کە ئەو خانەوادەیە دەیانەوێت کارێکی لەو شێوەیە بکەن، وەزیری پەروەردەش ئەم بابەتەی رەت نەکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە پاش تەواو بوونی دۆخی کەرەنتینە بریاری لێبدرێت و لە ئێستادا دەوام هەمووی راگیراوە.

راگەیاندنی پەروەردە دەشڵێت، بۆ زانیاری هەموو لایەک، دەسەڵاتی ناونانی قوتابخانە لای بەڕێز وەزیری پەروەردە نیە.


PM:08:21:06/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو