لەسەر كێشەی زەوی وزار، هاوڵاتیەك خۆی و ئامۆزایەكی دەكوژێت


وێستگە نیوز-

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر كێشەی زەوی و زار، هاوڵاتییەك ئامۆزایەكی خۆی كوشتووە و خوشكێكیشی بریندار كردووە و خۆیشی كوشتووە.

موقدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی حەسەن پرشنگ سەر بەناحیەی ئاوەسپی هاوڵاتییەك بەناوی (شوانە عەبدولكەریم برزۆ) بەفیشەك ئامۆزایەكی خۆی بەناوی (محەمەد ئەحمە برزۆ) 24 ساڵ كوشتووە، خوشكێكی بریندار كردووە و پاشان بە فیشەك خۆیشی كوشتووە، بەوتەی بریندارەكە كێشەكە بەهۆی زەوی و زارەوە بووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا بریندارو تەرمەكان هێنراوەتە پزیشكی دادوەری قەزای كەلار و چارەسەری پێویست بۆ بریندارەكە كراوە و باری تەندروستی جێگیرە، پۆلیسیش چۆتە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەكە دەستی پێكردووە.


PM:07:45:06/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت