وێستگه نیوز-
په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مرۆ شه‌ممه، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا متمانه‌ی به‌حه‌وت وه‌زیری تری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق دا.
ناوی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه متمانه‌یان پێدرا
فواد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه
- ئیڤان فائیق یەعکوب بووە وەزیری کۆچ و کۆچبەران
- ئیحسان شەمەری بووە وەزیری نەوت
- محەممەد کەریم جاسم بووە وەزیری کشتوکاڵ
- عەلا ئەحمەد حەسەن بووە وەزیری بازرگانی
- حەسەن نازم بووە وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی له‌دوای ته‌واوبونی ده‌نگدانه‌كه، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تویتێكی كرد‌و به‌زمانی كوردی ڕایگه‌یاند "سوپاس بۆ په‌رله‌مانی عێراق".
مسته‌فا كازمی له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران به‌زمانی كوردیش پۆست ده‌كات له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
مسته‌فا كازمی له‌پۆسته‌كه‌یدا نوسویه‌یتی "سوپاس بۆ پەرلەمان كە دووبارە متمانەی بە حكومەتەكەمان بەخشییەوە، ئەوە هەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانمان، وەفادار و پابەندین بەرامبەر گەلی عێراق. بەگەشبینی و راستگۆییەوە داهاتوو بەڕێدەكەین".
PM:03:36:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1964
جار خوێنراوه‌ته‌وه