چوار تووشبووی نوێی كۆرۆنا له‌ راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندرا

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، چوار كەسی دیكەی دانیشتووی دەڤەری راپەڕین تووشی كۆرۆنا بوون.


دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری راپەڕین دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن 52 و 36 ساڵ و کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ، تووشبووێکیان نیشانەی نەخۆشی ھەیە، تووشبووانی تر ھەمووی بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی راپەڕین لە قەزای رانیە.

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی سەردەم لە قەزای رانیە.

یەك تووشبووی دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایان لە چواڕقوڕنە.

وەزارەتی تەندروستی

6 حوزەیران


PM:02:28:06/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت