كازمی فه‌رمانێك بۆ پێداچونەوە بە کاری پارێزگاره‌كانی سه‌رجه‌م عیراق ده‌رده‌كات
وێستگه نیوزـ
سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ پێکهێنانی تیمێکی وەزاری بۆ پێداچونەوە بە کار و رۆڵی پارێزگارەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە سەرتاسەری وڵات ده‌ركرد.
به‌پێی فه‌رمانه‌كه كه لە بەیەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی مسته‌فا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراقدا هاتووه، تیمەکە لەلایەن عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆوە سەرۆکایەتی دەکرێت و ئەندامەکانی لە ژمارەیەک وەزیر و کەسانی پسپۆڕ پێکدێن.
کازمی ئەرکی تیمەکەی دیاریکردوه کە ده‌بێت بزانن هۆکاری کەمتەرخەمی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان چییه و ده‌شبێت ئه‌و تیمه پێداچونەوە بە کار و رۆڵی پارێزگار و فرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگاکان بكات و رێوشوێنی توندیش بۆ گەندەڵی و چارەسەری دۆخەکە بگرنه‌به‌ر.
له به‌شێكی دیكه‌ی فه‌رمانه‌كه‌دا هاتوه كه ده‌بێت تیمه‌كه هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە پەرلەمانییە پەیوەندیدارەکان و سەندیکا و لیژنە ناوچەییەکان لە پارێزگاکان بكات و راسپاردەکانیشیان بۆ سەرۆک وەزیران بەرزبکەنەوە.
AM:11:03:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت