به بۆمبی مۆلۆتۆڤ هێرشكرایه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
ناڕه‌زاییه‌كان له‌سه‌ر كوشتنی جۆرج فلۆید، هاوڵاتییه ره‌شپێسته‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن پۆلیسی وڵاته‌كه‌یه‌وه په‌ره‌ی سه‌ند بۆ مه‌كسیك و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا به بۆمبی مۆلۆتۆڤ و مه‌وادی سوتێنه‌ر هێرشیكرایه‌سه‌ر.
له شه‌قامێكی مه‌كسیكۆ ستی، پایته‌ختی مه‌كسیك ده‌یان گه‌نجی ده‌مامكدار له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و په‌رژینه‌ی به‌ده‌وری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا دانراوه بۆمبی مۆلۆتۆڤ و مه‌وادی سوتێنه‌ریان گرته باڵیۆزخانه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گه‌نجه ده‌مامكداره‌كانی مه‌كسك دا‌واشیان له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان كرد لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت كه بونه‌ته‌هۆی كوژرانی كرێكارێكی بیناسازیی وڵاته‌كه‌یان به‌ناوی جیۆڤانی لۆپێز كه له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا له زیندان گیانی له‌ده‌ستداوه.
جۆرج فلۆید، پیاوه ره‌شپێسته‌كه‌ی ه‌ئمریكا له‌كاتی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له شاری مینیاپۆلیس، یه‌كێك له پۆلیسه‌كان ئه‌ژنۆی خسته‌سه‌ر ملی تا هه‌ناسه‌ی لێ‌بڕی و گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره‌ی له ئه‌مریكا لێكه‌وته‌وه و پشێوییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك به‌رفراوان بووه كه دۆناڵد تره‌مپ، هێزه‌كانی سوپای خستوه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه.
AM:10:14:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت