په‌یامێك له عه‌لی سیستانییه‌وه له‌سه‌ر كۆرۆنا
وێستگه نیوزـ
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق په‌یامێكی له‌سه‌ر زیادبونی ژماره‌ی توشبوان به كۆرۆنا ئاراسته‌ی عیراقییه‌كان كرد و باسی له به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌كه له به‌غدای پایته‌خت كرد.
عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق رایگه‌یاند "ئه‌مجاره‌ش داواتان لێده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر كۆرۆنا له‌وپه‌ڕی هۆشداریدا بن و رێوشوێنه‌كانی خۆپاراستن جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌ریه‌ك كه‌وتن كه‌م بكه‌نه‌وه و وه‌ستان له دووریی یه‌كتر زیاتر بكه‌ن".
سیستانی ده‌ڵێت كه رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا به‌رپرسیارێتیی هه‌موانه و ناكرێت ڤایرۆسه‌كه به كه‌م ته‌ماشا بكرێت، باسیشی له هه‌وڵی كادرانی ته‌ندروستی كردوه كه چۆن ژیانیان خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه بۆ رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا تا ئه‌م دۆخه ته‌ستیاره تێپه‌ڕێنن.
تائێستا له عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاترله پێنج هه‌زاریش چاكبونه‌ته‌وه.
AM:10:02:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت