وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئاگادارییه‌كی له‌ باره‌ی ده‌نگۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی دەنگۆی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوەی لە ھەندێك ماڵپەڕ و پەیج دەوترێت دوورە لە راستییەوە و بابەتی كەمكردنەوەی مووچە لە كارنامەی كۆبوونەوەی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوودا نەبووە.


لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی ھاتووە: "سەرباری خراپی دۆخی دەروونی و تەندروستی و دارایی و ئابووری، هەندێك کەس و پەیج و سایت و لایەن، یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەتایبەتی دەکەن، کە گوایە لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 3ی حوزه‌یران، بابەتێکی کۆبوونەوەکە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: "ئەمە چەواشەکارییە و دوورە لە راستییەوە، بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە لە کارنامەی کۆبوونەوەکە بابەتی کەمکردنەوەی مووچەی تیادا نەبووە".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌هۆی یاسای چاكسازییه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ حكومه‌ت مووچه‌و ده‌رماڵه‌كان رێكده‌خاته‌وه‌ و پرسی مووچه‌خۆرانی بندیوار و دوو مووچه‌و سێ مووچه‌ یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌.

‏‎هاوكات وەزارەتی دارایی کارنامەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی لە 3/6/2020 لەگەڵ روونكردنەوەكە بڵاوكردووەتەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی كارنامەی كۆبوونەوەكەیە:


AM:09:15:06/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 5332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت