ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ به‌ حه‌وت كاندیدی كابینه‌كه‌ی كازمی ده‌دات

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەبارەی دەنگدان بە کاندیدانی حەوت وەزارەتی پێكھاتەی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق کۆدەبێتەوە.


لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هاتووە، کاتژمێر یه‌كی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 6ی حوزه‌یرانی 2020، ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر حەوت وەزارەتی كابینەكەی مستەفا کازمی دەدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ھەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتی لیژنەی قەیرانی پەرلەمانی عیراق لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راپۆرتی لیژنەی داراییش لەبارەی دۆخی ئابووری دەکرێت.

هــ. ر


AM:08:33:06/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو