بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با: مانەوەی ئەمریكا سوكایەتییە بە سوپای عیراق


وێستگه‌ نیوزـ

بزوتنه‌وه‌ی نوجەبای عیراق پێی وایه‌ مانەوەی ئەمریكا سوكایەتییە بە سوپای عیراق و هێرشیش ده‌كاته‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ی كه‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و سوپایه‌ به‌ پێویست ده‌زانن.
  
له‌ جریوه‌یه‌كدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، نەسر شەمەری، وتەبێژی بزوتنه‌وه‌ی نوجەبا ڕایگەیاندووە، "شەرمە بۆ هەر لایەنێكی سیاسی کە فراكسیۆنی پەرلەمانی هەیە و خۆی بەنوێنەری ژمارەیەك لەخەڵكی دەزانێت و قسە لەسەر پێویستی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراقدا دەكات. "
  
دەشڵێت "ئەوانەی كە لەرزۆكی خۆیان لەژێر سایەی دەوڵەتانی داگیركەردا شاردوەتەوە نوینەرایەتی خەڵكی ناكەن و شەرعیەتیان نییە و بڕوایان بەسەربەخۆیی عدراق نیدە، لەكاتێكدا كە سوپاكەی دەتوانێت بیپارێزێت.  
  
دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمریكاوە لەسەرەتای ئەمساڵ، ژمارەیەك لەلایەنی سیاسی شیعە لەپەرلەمانی عدراقەوە بڕیارێكیان پەسەند كرد بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا.

تائێستا نەتوانراوە بڕیارەکە جێبەجێ بكرێت و وابڕیارە چەند ڕۆژێكی تر زنجیرەیەك دانوستانی ستراتیژی لەنێوان ئەمریكا و عیراقدا بەرێوەبچێت كە لەناویاندا تاوتوێكردنی پرسی مانەوە هێزەكانی ئەمریكایە لە عیراق.


PM:11:58:05/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت