ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سه‌رێ كانی كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
له ناوچه‌ی سه‌رێ كانی له شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك كوژران و برینداربوون.
ئاژانسی فه‌رمیی سانای سوریا بڵاویكرده‌وه كه ئێواره ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌ی سه‌رێ كانی له شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان ته‌قینه‌وه‌ته‌وه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كوژراو و بریندار هه‌یه.
ئاژانسه‌كه ئاشكرایكردوه كه كوژراو و برینداره‌كان خه‌ڵكی مه‌ده‌نین و ده‌ڵێت ناوچه‌كه له‌لایه‌ن توركیا و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه داگیركراوه.
PM:08:42:05/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت