ته‌ندروستیی عیراق: هه‌زار و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی عیراقدا هه‌زار و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتیی توشبوانیش له‌ 10 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ زۆربه‌ی پارێزگاكانی عیراق توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراون و له‌ ماوه‌ی رابردوودا هه‌زار و شه‌ش كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ 14 حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ كۆرۆنا له‌ به‌غدا و به‌سره‌ و دیاله‌ موسه‌نا تۆمار كراون و له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ش 235 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌.

كۆی گشتیی توشبوان له‌ عیراق تائێستا 9 هه‌زار و 846 كه‌سه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 285 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چوار هه‌زار و 573ی تریش چاكبونه‌ته‌وه‌.


PM:05:21:05/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت