لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی مامۆستایانی زانکۆ هۆشداری دەدرێت


وێستگەنیوز-

سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێرق رایگەیاند، لیژنەکەیان کەمکردنەوەی مووچەی مامۆستایانی زانکۆ رەتدەکاتەوە و ئەگەر ئەو برگەیە لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا جێگیربکرێت، دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە نادەن.

غیداء کمبش، سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێرق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، رۆڵی مامۆستایانی زانکۆ لە بنیاتنانەوەی عێراق و تێپەڕاندنی قۆناغە سەختەکان رۆڵێکی بەرچاوە کە دواترینیان لە کاتی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا بووە، کاتێک بە هەموو توانایانەوە پشتیوان و بەشداربوون لە بەردەوامی پرۆسەی پەروەردە بە سیستەمی ئەلیکترۆنی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کاتێکدا بەشێک لە فەرمانگەکان لە ماوەی خۆپیشاندانەکاندا راگیرابوون، مامۆستایانی زانکۆ لە وتنەوەی وانەکان بەردەوام بوون لە پاداشتی ئەوەشدا نەک هەر مووچەکانیان وەرناگرن، بەڵکو لە ئێستادا باس لە کەمکردنەوەی مووچەکانیان دەکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستوەتەڕو، بڕیاری کەمکردنەوەی موچە پێچەوانەی یاسای خزمەتی زانکۆییە کە ساڵی 2088 دەرچووە، بۆیە پێشنیازێکی لەو شێوەیە لەلایەن لیژنەی خوێندنی باڵا رەتکراوەتەوە و ئەگەر ئەو برگەیە لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا جێگیربکرێت، دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە نادەن.


PM:02:39:05/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو