پەیامێك لەنێچیرڤان بارزانییەوە

‌نێچیرڤان بارزانی

وێستگە نیوز-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژینگە رایگەیاند، لە رۆژی جیهانی ژینگەدا پابەندی خۆیان بۆ كوردستانێكی سەوزتر و پاككتر دووپات دەكەنەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكیدا نووسیویەتی، 'لە رۆژی جیهانی ژینگە، پابەندی خۆیان بۆ كوردستانێكی سەوزتر و پاككتر، هەروەها بۆ هەسارەیەكی لە بارتر دووپات دەكەنەوە.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە، پاراستنی سروشت، بەشێكی سەرەكییە لە گژداچوونەوەی ئەو هۆكارانەی زیان بە ژینگە دەگەیەنن، لە نێویاندا پیسبوونی هەوا.

ئەمڕۆ 5ی حوزەیران لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە وەك رۆژی جیهانی ژینگە ناسێندراوە و ساڵانە لەم رۆژەدا چەندین چالاكی ژینگەیی لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵابوونەوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چالاكییە ژینگییەكان لەم رۆژەدا كەمترن بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.


PM:02:33:05/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو