د.سەباح هەورامی و بەرپرسانی سنوری ئێران بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا كۆبوونەوە


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەقەزای پێنجوێن سەرپەرشتی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و تەندروستی لەسنوری ئێران كۆبۆتەوە.

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، لەچوارچێوەی ئەو وەفدە باڵایەی دوێنێ لەشاری سلێمانییەوە سەردانی قەزای پێنجوێنیان كرد بۆ چۆنیەتی رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، د.سەباح هەورامی،  بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەقەزای پێنجوێن ماوەتەوە و راستەوخۆ سەرپەرشتی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەكات بۆ وەرگرتنی سامپڵی هاوڵاتیان.

ناوبراو روونیكردەوە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و تەندروستی لەناوچەكانی سنە و مەریوان كۆبۆتەوە بۆ چۆنیەتی توندوتۆڵكردنی سنورەكان لەگەڵ قەزای پێنجوێن و پارێزگای سلێمانی.

لەم هەفتەیەدا زۆرترین ژمارەی تووشبوان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی تۆماركرا كە بەشێكیان هاوڵاتی قەزای پێنجوێنن ئەوەیش بەهۆی هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیان بارهەڵگرانی ئێرانی بۆ ئەو قەزایە.


PM:02:18:05/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت