هەسەدە لەسنوری سوریا-عێراق ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدات
وێستگەنیوز-
هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، بە ئامانجی پاکردنەوەی ناوچە سنورییەکان لە چەکدارانی داعش، هێزەکانیان بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێک لەناوچە بیابانییەکان لەسنوری سوریا-عێراق ئەنجامدەدات.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، ئۆپەراسیۆنی پاکردنەوەی ناوچە سنورییەکان بە درێژایی روباری خابور لەسنوری سوریا-عێراق بە ئاگاداری سوپای عێراق و بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت و "تا بەدیهێنانی ئامانجەکەی گرنگەکەی بەردەوام دەبێت".
ئەوەش هاتوە، لە ماوەکانی رابردودا هێرشەکانی داعش زیادیکردوە، ئەوەش مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیانی ئیدارەی خۆسەری دروستکردوە.
ئۆپەراسیۆنەکەی هەسەدە لەسنوری سوریا-عێراق لە کاتێکدایە، لە هەردو پارێزگای حەسەکە و دێرەزوریش هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵمەتی کێوماڵکردنی ناوچەکان و دەستگیرکردنی ئەندامانی رێکخراوی داعشیان دەستپێکردوە.
PM:12:47:05/06/2020
ئهم بابهته 1720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت