سلێمانی.. تونێلی پێشڕەو بەڕوی شۆفێراندا دەکرێتەوە


وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، دوای داخستنی بۆ ماوەی سێ رۆژ و بە ئامانجی نۆژەنکردنەوە و پاکردنەوەی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تونێلی پێشڕەو بەڕوی هاتووچۆی شۆفێراندا کرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تونێلی پێشڕەو بەڕوی هاتووچۆی شۆفێراندا کرایەوە.

2ی ئەم مانگە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردبو، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە تونێلی پێشڕەو بەهۆی کاری پاککردنەوەوە داخراوە، بۆ هاتوچۆکردنیش لە کاتی پێویستدا، دەتوانن ڕێگای سەر شاخی ئەزمەڕ بەکاربهێنن.


AM:11:48:05/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو