پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین سێ راوچی دەستگیردەکات


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین  رایگەیاند، شەوی رابردو سێ راوچیان لە وەرزی قەدەغەی راوکردنی ماسیدا دەستگیرکردوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، شەوی رابردو بەسەرپەرشتی لیژنەی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی لە ڕانیە مەفرەزەیەکی هاوبەش پێکهێنرا لە هەردوو بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (چوارقوڕنە و سەرکەپکان) بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ کە تایبەتە بە قەدەغەی راوەماسی.

باس لەوەشکراوە، هێزەکانیان لە سنوری کۆڵەکەو سەرکێش دوای گەڕان و پشکنینی تەوای ناوچەکە توانیانە 3 ڕاوچی دەسگیر بکەن، کە تۆڕی ساچمەیان پێبووە و چەند ماسییەکیشان ڕاوکردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین لەبارەی دەستگیرکراوەکانیش ئەوەی خستوەتەڕو، دەست بەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.


AM:10:51:05/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت