ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا 6.7 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
وێستگەنیوز-
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا شەش ملیۆن 700 هەزار توشبووی تێپەڕاند و لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و 252 هەزار کەس چاکبوونەتەوە کە دەکاتە 48%ی توشبووان.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان ئەمڕۆ هەینی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 704 هەزار و 10 توشبوو، لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و 252 هەزار و 556 کەس چاکبوونەتەوە و 393 هەزار و 233 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی داتاکان ریزبەندی وڵاتان بە گوێرەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا بەم شێوەیەیە: ئەمریکا ملیۆنێک و 924 هەزار کەس، بەڕازیل 615 هەزار و 870 توشبو، روسیا 441 هەزار و 108 کەس و لە بەریتانیاش 281 هەزار و 661 کەس تووشی پەتاکە بون.
AM:09:21:05/06/2020
ئهم بابهته 1540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت