کاندیدی وەزارەتە بەتاڵەکانی کازمی یەکلا کرانەوە

‌فوئاد حسێن، کاندیدی پارتی بۆ وەزارەتی دەرەوە

وێستگە نیوز ـ

لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دوای رێككه‌وتن كاندیدی به‌شێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیان یه‌كلا كرده‌وه‌، له‌ناویاندا فوئاد حوسین، كاندیدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌ و كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌.


بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی فوئاد حسێن، وەزیری پێشووی دارایی حكومەتی عیراقی بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عیراق كاندید كردووە كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەنگی لەسەر تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەی مستەفا كازمی بدرێت.

لەم كابینەیەدا كورد سێ وەزارەتی بەركەوتووە ئەوانیش (دەرەوە، ئاوەدانكردنەوە بۆ پارتی، داد بۆ یەكێتی).

ئه‌و كاندیدانه‌ی یه‌كلا كراونه‌ته‌وه‌، بریارە رۆژی شەممە دەنگیان لەسەر بدرێت:

فواد حوسێن ـ دەرەوە

حاکم سالار ـ داد

حەسن نازم ـ رۆشنبیری

ئیڤان فایەق ـ کۆچ و کۆچبەران

ئیحسان عەبدولجەبار ـ نەوت

عەلا جبوری ـ بازرگانی

محەمەد عەبدولکەریم ـ کشتوکاڵ.

هــ. ر


PM:02:37:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 21724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو