"داواكاری گه‌نجانی ناڕازی كفری روون نییه"
وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه
وێستگه نیوز ـ
نوێنه‌ری گه‌رمیانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی باس له‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندان بكه‌ن له قه‌زای كفری و ده‌ڵێت، داواكارییان نییه و نازانن بۆچی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كی ناو قه‌زای كفری بڵاوكراوه‌ته‌وه كه باس له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هاوڵاتییان ده‌كرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وێستگه نیوز، په‌یوه‌ندی به كه‌ریم عه‌لی، نوێنه‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كرد و رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه گوایه له‌ناو قه‌زای كفری خه‌ڵك خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، به‌دواداچوونیان كرد و ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت، كه ئه‌وانه‌ی خۆیان وه‌ك خۆپیشانده‌ر ده‌رده‌خه‌ن به ماتۆڕ به شه‌قامه‌كاندا ده‌سووڕێنه‌وه، ئامانجیان دیار نییه، داواكاری و به‌یاننامه‌شیان نییه.
ئه‌وه‌شی زیاد كرد: په‌یوه‌ندییان به چالاكانی مه‌ده‌نیه‌وه كردووه له قه‌زای كفری، ئه‌وان هیچ ئاگاداری خۆپیشاندان نین، بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌یه دیار نییه داواكاری چییه و بۆچی مه‌به‌ستێك دێته سه‌ر شه‌قام.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوای راگه‌یاندنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینه بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ، له شاره‌كانی سلێمانی، قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و رانیه‌و چه‌مچه‌ماڵ كاسبكاران دژی بڕیاره‌كه گردبوونه‌وه و دواتر وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان ده‌كرێت، به‌ڵام پابه‌ندی به رێنماییه‌كان ده‌بێت زیاد ببێت.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم جگه له پارێزگای دهۆك، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵگیرا.
PM:11:50:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت