ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی نیویۆرك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی نیویۆرك ئه‌و كه‌سه‌ی كوشت كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی له هاوڵاتیان ده‌كرد.
كه‌ناڵی ABC ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌رانی ناوچه‌ی برۆكلین له شاری نیویۆرك ده‌كرد و دوو كه‌سی بریندار كرد.
پۆلیسی نیویۆرك گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه و روبه‌ڕوی بووه‌وه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه دوو پۆلیسی بریندار كرد و دواتر خۆشی به سه‌ختی بریندار بوو.
به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه ته‌قه‌كه‌ره‌كه له نه‌خۆشخانه گیانیله‌ده‌ستداوه و له‌سه‌ر ناڕه‌زایی و پشێوییه‌كانیش، تائێستا پۆلیسی نیویۆرك كه‌سی ده‌ستگیر كردووه.
AM:09:00:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت