چوار تووشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، چوار تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 گیانیان لەدەستدا، سێ پیاو تەمەن ٧٥ و ٥٨ و ٥٢ ساڵ و ئافرەتێك تەمەن ٧٠ ساڵ.  سێ لە خوالێخۆشبووان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین. یەك خوالێخۆشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە. دوای خەواندنیان لە نەخۆشخانە و مانەوەیان گیانیان سپارد.

هەر ئەمڕۆش لەشاری هەولێر دوو تووشبووی كۆرۆنا گیان لەدەستدا.


PM:11:46:02/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت