به‌ ڤیدیۆ.. شاسوار عه‌بدولواحید چووه‌ ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌

‌لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە

وێستگه‌ نیوز ـ
شاسوار عەبدولواحید چووە ناو خۆپیشاندەرانەوە رایگەیاند، "سوپاسی ئەو خەڵکە ئازایانە دەکەم کە بەم گەرمایایە بەشداری خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکانیان کردووە".


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ناو خۆپیشاندەرانی سلێمانییەوە رایگەیاند، "پێم عەیبە لەماڵەوە سەیری‌ ئێوە بکەم، دەبێ خۆم لێرە بم".

دەشڵێت، "یەک بەڵێنتان دەدەمێ، یان لەگەڵ ئێوە ئەم وڵاتە دەگۆڕین، یان لەگەڵ ئێوە دەمرم".

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ راشیگەیاند، "دەبێ هەرچی‌ حزب و لایەنە پشتیوانی‌ ئێوە بکات، حزبەکان لەماڵەوە سەیری‌ ئێوە دەکەن بۆیە ئێوە مافی‌ خۆتان وەرناگرن".


 


PM:04:16:02/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت