لێدوانی ته‌ندروستی سلێمانی له باره‌ی ده‌نگۆی دوور خستنه‌وه‌ی د. سه‌باح هه‌ورامی
د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند، ده‌نگۆی دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی دووره له راستییه‌وه.
د. یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه كه د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی سلێمانی له پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه بابه‌تێكه دووره له راستییه‌وه و له ئێستادا ئه‌وان به‌رده‌وامن له كاره‌كه‌یان.
وتیشی: "له‌م كاته‌دا كه من قسه ده‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سه‌رقاڵی چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ته به ته‌ندروستی هاووڵاتییان و دۆخی نه‌خۆشانی كۆرۆنا و بابه‌تی رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی، بۆیه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه هیچ خزمه‌تێك به دۆخی ته‌ندروستی هاوڵاتییان ناكات".
هــ. ر
PM:04:09:02/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت