لەدهۆك دوو تووشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركران


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەپارێزگای دهۆك دوو تووشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركران.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانكرا، پیاوێكی تەمەن ٥٣ ساڵ دانیشتووی ناو شاری دھۆكە و نیشانەی نەخۆشیەكەی ھەبووە و پشكنینی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و مناڵێكی تەمەن ١١ ساڵ، كچی نەخۆشێكی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە سەر بە پارێزگای دھۆك.

بەپێی ئامارەكانە تەندروستی هەرێم تووشبووانی كۆرۆنا بۆ زیاتر لە 600 تووشبوو بەرزبوونەتەوە و تائێستاش 6 كەس گیانیان لەدەستداوە.


PM:05:10:31/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو