فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، برادۆست بۆردومان ده‌كه‌ن
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی هێتۆتە سەر بە ناحیەی دێرەلوک، دوو هاوڵاتی کە کوڕ و باوکن شەهید بوون
وێستگه نیوز-
فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 31/6/2020 هێرشێكی به‌رفروانیان كرده سه‌ر چیای برادۆست و چه‌ندین بۆمبایان به‌سه‌ر ناوچه‌كه باران.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، بۆردومانه‌كه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری به زه‌وی و زاری ناوچه‌كه گه‌یه‌ندووه‌و گڕو ئاگرو دوكه‌ڵ به‌ناوچه‌كه‌وه دیاره.
برادۆست كه‌وتۆته نێوان سنوی هه‌رێمی كوردستان و ئێران و توركیاوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه لە گوندی هێتۆتە سەر بە ناحیەی دێرەلوک دوێنێ شه‌ممه دوو هاوڵاتی کە کوڕ و باوک بوون شەهید بوون و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو، 23 کەس بەهۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه لە سنووری قەزای ئامێدی شه‌هید بوون، ئەمە سەرەڕای زیانی ماددی زۆری گوندنشینانی دەڤەرەکە و چۆڵککردنی چەندەها گوند.
PM:04:55:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت