لەهەولێر ماسك و دەستكێش بەسەر هاووڵاتییان دابەشكرا
وێستگە نیوز-
قائیمقامیەتی قەزای هەولێر بۆ خۆپارێزی زیاتری هاوڵاتیان لەڤایرۆسی كۆرۆنا، ماسك و دەستكێشی بێبەرامبەر بەسەر كاسبكاراندا دابەشكرد.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپارێزی و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لە نزیك بینای قایمقامیەت بۆ نێو بازاڕی سەنتەری شار دەستی كرد بە دابەشكردنی ماسك و دەستكێش بەسەر ھاووڵاتییان.
لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا قۆناغێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكوردستان بڵاوبۆتەوە و تائێستا زیاتر لە 600 كەس تووشبوون.
PM:03:55:31/05/2020
ئهم بابهته 2380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت