بڕیارێكی نوێ لە پارێزگای ھەولێرەوە
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارێزگای ھەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێوهبەری گشتی كارەبای ھەولێر بڕیاردرا، دەست بە ھەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدەڕۆ بكرێتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا پارێزگای ھەولێر رایگەیاند: "ئەمڕۆ یهكشهممه 31ی ئایاری 2020، بە سەرپەرشتی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش جێگرانی پارێزگار و حوسێن حەمەد، بەرێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و بۆ باشتر کردنی دۆخی کارەبا و نەهێشتنی زێدەڕۆیی و سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا بڕیاردرا:-
لە رۆژی یەک شەممەی داهاتوو 6ی حوزهیرانی 2020، دووبارە دەست دەکرێتەوە بە هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبای هاوبەشانی پۆلەکانی (بارزگانی گەورە و پیشەسازی و کشتوکاڵ)ی، بۆ ئەو مەبەستە داوا لە هاوبەشانی ئەو پۆلانە دەکەین کە هەر جۆرە سەرپێچییەکیان لەسەر پێوەری کارەبا و تۆڕەکانی کارەبا ئەنجامداوە، سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن بەمەستی نەهێشتنی سەرپێچییەکان، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە.
PM:03:04:31/05/2020
ئهم بابهته 1700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت