پۆلیسی سلێمانی ماتۆڕسوارە تەقەكەرەكەی دەستگیر كرد
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند، كە گرتە ڤیدیۆی بڵاوكراوەتەوە و بە ماتۆڕسكیل لەسەر شەقامەكانی سلێمانی دەسوڕێتەوەو تەقە دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌وه كه ماتۆڕسوارێك له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی ته‌قه ده‌كات، به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه ده‌سیپێكرد".
ده‌شڵێت: "تونرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه‌سه‌كه بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیربكرێت و رووبه‌ڕووی دادگا و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ماتۆڕسكیل و ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی پێكردووه".
ئاماژە بەوەشكراوە: "تۆمه‌تبار ناوی (هـ، أ، م) له‌دایكبووی 1997 و كورده‌و دانیشتوی شاری سلێمانییه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه راگیراوه".
هـ. ر
PM:02:09:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت