دوای 10 رۆژ ته‌رمی گه‌نجێك دۆزرایه‌وه
ته‌رمی گه‌نجه خنكاوه‌كه
وێستگه نیوز ـ
ئه‌و گه‌نجه‌ی 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌كاتی مه‌له‌كردن له رووباری چامه‌ی ده‌ڤه‌ری بارزان خنكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
عیماد رێکانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند: ئەو گەنجە تەمەن 20 ساڵانەی کە لە رۆژی 20ی ئایاری 2020، لە رووباری چامە لە دەڤەری بارزان لەکاتی مەلەکردن خنکا، تەرمەکەی دۆزرایەوە.
عیماد رێکانی راشیگەیاندووه: لە بەردەوامی گەڕانی تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی سۆران و مێرگەسۆر و هاوڵاتیانی خۆبەخشی دەڤەرەکە، ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە.
وتیشی: "ئەو گەنجە خەڵکی ناوچەکەیە و ناوی (گۆنال کەیفی عادل بەگ)ە".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران بۆ میدیاكانی نزیك له پارتی راشیگەیاندووه، تەرمەکەیان گەیاندوه‌تە پزیشکی دادی سۆران و دوای توێکاری و رێوشوێنی یاسایی، رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
هــ. ر
PM:11:14:29/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت