ترهمپ پچڕانی سهرجهم پهیوهندییهكانی لهگهڵ رێكخراوی تهندروستی جیهانی راگهیاند
دۆناڵد ترەمپ
وێستگه نیوز ـ
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمریکا سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانیدا پچڕاندووە.
ئەمڕۆ هەینی 29ی ئایاری 2020، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەهۆی رەتکردنەوەی ئەنجامدانی ئەو چاکسازییانەی پێشتر لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانیمان داوا کردبوو، بڕیاردراوە بە پچڕاندنی سەرجەم پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو رێکخراوەدا".
ئاماژەی بەوەشكرد، "فەرمانمان کردووە بە گواستنەوەی سەرجەم ئەو بڕە پارەیەی، کە لە پلاندا بوو بۆ ئەو رێکخراوە تەرخانبکرێت، کە دەگەیشتە نزیکەی 450 ملیۆن دۆلاری ساڵانە، بۆ ئەو دامەزراوانەی دیکە کە کار لە پێناو تەندروستیی جیهاندا دەکەن".
لە ماوەی رابردوودا، ئیدارەی ترەمپ چەند جارێک هێرشی کردووەتە سەر رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و پێشتریش لە لێدوانێکیدا، ترەمپ رێکخراوەکەی بە "سەرنەکەوتوو" ناوبرد.
هــ. ر
PM:10:55:29/05/2020
ئهم بابهته 2848
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت