وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئامارێكی نوێی تووشبوانی كۆرۆنای له هه‌رێم بڵاوكرده‌وه
فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی دوو حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنای له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند، به‌مه‌ش كۆی گشتی تووشبوان له هه‌رێم گه‌یشته 568 حاڵه‌ت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: تووشبوه نوێیه‌كان ھەردووکیان پیاون و تەمەن 58 و 35 ساڵن، لە شاری بەغداد گەڕاونەته‌وە، ٍدانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر.
به تۆماركردنی ئه‌م دوو حاڵه نوێیه، كۆی گشتی تووشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 568 كه‌س.
هــ. ر
PM:07:36:29/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت