جهلال پهرێشان: رۆژانه نزیكهی 70 سهردانی كهرم ههیه و كارهكانیان بۆ رایی دهكهم
جەلال پەرێشان
وێستگه نیوز ـ
جهلال پهرێشان، ئهندامی فراكسیۆنی پارتی، له پهرلهمانی كوردستان رایدهگهیهنێت، لە سیاسەت تێناگات و پەرلەمانتاری وەک وەزیفە ئیشی ئهو نییە، بهڵكو ئهو كهسێكی وهرزشوانه و لە بواری هونەری کاری کردووە، دهشڵێت: "رۆژانه نزیكهی 70 سهردانی كهری ههیه و كارهكانیان بۆ رایی دهكات".
جەلال پەرێشان، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فڕاکسیۆنی پارتی دەڵێت کاریان لەسەر پڕۆژەی تەجاوزەکان کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها پڕۆژەی ماددە هۆشبەرەکان و پڕۆژەی رێکلام لە هەرێمی کوردستان ئەم سێ پڕۆژەیە لە پڕۆژە هەرە گەورەکانن کە خزمەتێکی زۆر گەورە پێشکەش بە مرۆڤایەتی و خەڵکی کوردستان دەکەن.
جەلال پەرێشان به دەنگی ئەمریکای راگهیاند: "لە سیاسەت تێناگەم و پەرلەمانتاری وەک وەزیفە ئیشی من نییە کابرایەکی وەرزشوانم و لە بواری هونەری کارم کردووە مەرج نییە ئەوەی لە پەرلەمان بێت دەبێت سیاسی بێت، لە وڵاتان ئەوانەی دەچنە پەرلەمان هەموویان پسپۆرن لە بوارێک ئەم وڵاتە بەس سیاسییەکان بەڕێوەی نابەن، دوو کۆڵەکەی سەرەکی ژیانی هەموو کۆمەڵگایەک گوزارشت لە هونەر و وەرزش دەکات".
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ئەو ئەندام پەرلەمانەی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "دەنگدەرەکانی زۆر لە ئەدای رازی بوون تەنها کاتێک پەرلەمان کۆبوونەوەی هەیە دەچێتە پەرلەمان زۆر بەدەگمەن خەڵک لە پەرلەمان دەیبینێت".
دهشڵێت: "رۆژی وا هەیە 70 سەرەدانیکەرم هەیە ئیشەکانیان بۆ دەکهم، لە وەزارەت و قایمقامیەت و شارەوانی و پارێزگا و فەرمانگەکان و بەڵێنیشی داوە خۆی کاندید دەکات بۆ پەرلەمانی عیراق کە دوا وێستگەی دەبێت و دەشڵێت دەشبینن دەنگەکانی چەند زیاتر دەبێت بۆ ئەوەی بزانرێت کەوا دەنگدەرەکانی ڕازین و لەهەر پلە و پۆستێک و شوێنێک بێت دەبێت خزمەتکاری میلەت بێت و وەک خوی دەڵێت کێ ناڵێ بەیانی دەبێتە وەزیر یان پارێزگار بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بکات".
لە کۆتاییدا جەلال پەرێشان ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فڕاکسیۆنی پارتی وتی: "لەگەڵ کۆمەڵێک لە هونەرمەندە گەورەکانی کوردستان پڕۆژەیەکی زۆر باشیان گەڵاڵە کردووە و هەروەها پڕۆژەیەکی وەرزشی گەورەشیان پێیە بۆ داهاتوو، و ئەگەر پەرلەمان دەستی بە کۆبوونەوەکان کردەوە ئەو پڕۆژە گەورەیەی وەرزشی پێشکەش دەکەن چونکە وەرزشی کوردستان لە قەیرانێکی گەورەدایە".
هــ. ر
PM:07:15:29/05/2020
ئهم بابهته 3928
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت