حاڵه‌تێكی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ دهۆك تۆمار كرا

‌فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، یەک حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک تۆمارکرا، بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان لە هەرێم گەیشتە 566 کەس.


ئەمڕۆ هەینی29ی ئایاری 2020، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، یەک توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکرا".

ئەوەش هاتووە، "توشبووە نوێیەکە پیاوێکی تەمەن 36 ساڵە و پیشەی پاسەوانە لە فڕۆکەخانەی بغداد و دانیشتووی قەزای سێمێل لە پارێزگای دھۆك، دوای گەڕانەوەی لە بەغدا پشکنینی تاقیگەیی بۆ کراوە".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 566 کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 409 کەسیان چاکبوونەتەوە.

هــ. ر


PM:05:29:29/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو