قوتابخانه و رێستۆرانته‌كانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كرێنه‌وه
فه‌ڕه‌نسا: چه‌ند رێكارێكی نوێی بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا
وێستگه نیوز- afp
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، ڕایگه‌یاند كه بڕیاریان داوه له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه رێستۆرانت و پاركه گشتییه‌كان بكرێته‌وه‌و قوتابیانیش بگه‌ڕێنه‌وه قوتابخانه‌كانیان.
ئیدوارد فلیپ سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا چه‌ند رێكارێكی نوێی بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ڕاگه‌یاند
هاوكات له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه قوتابخانه‌كان به‌ڕووی قوتابیاندا ده‌كرێته‌وه‌و هه‌ر پۆلێك ته‌نها 15 قوتابی تیادا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند كه هه‌فته‌ی دادێت باڕو كافتریا‌و رێستۆرانته‌كانی سه‌رجه‌م شاره‌كانی فه‌ڕه‌نسا كراوه‌ده‌بن
ئه‌مه له‌كاتێكدایه فه‌ڕه‌نسا حه‌وته‌مین ووڵاته له‌ریزبه‌ندنی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
فەرەنسا رێکارەکانی کۆرۆنا کەمتر دەکاتەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە باڕ و چێشتخانە و پارکە گشتییەکان دەکرێنەوە و هەروەها قوتابیان بۆیان هەیە بگەڕێنەوە قوتابخانەکانیان.186 هەزار و 238 کەس تووشی کۆرۆنابوون و 28 هەزار و 662 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
AM:10:10:29/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت