نۆ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ههولێر تۆمار كرا
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، نۆ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا، بەوەش کۆی گشتی توشبووان لە هەرێم گەیشتە 532 کەس.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران".
ئەوەش هاتووە، "توشبووە نوێیەکان پیاوێكی تەمەن 38 ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن 39 و 32 ساڵ و یەک کچی تەمەن 15 ساڵ و دوو کوڕی تەمەن 17 و 16 ساڵ و سێ منداڵ تەمەن 11 و حهوت و سێ ساڵان".
ئاماژە بەوەشکراوە، "پێنج تووشبوو لە خێزانێکن و کە لە وڵاتی تورکیا گەڕاونەتەوە و لە کەرەنتین دابوون و دانیشتووی شاری هەولێرن، سێ کەسیشیان بەرکەوتووی توشبووانی پێشوون و دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن، یەک توشبووی دانیشتووی شاری هەولێر بەهۆی بوونی نیشانەکان دەستنیشانکرا".
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 532 کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 407 کەسیان چاکبوونەتەوە.
هــ. ر
PM:11:42:27/05/2020
ئهم بابهته 2284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت